
دوو حەجخواز لەکاتی گەشتیان بەرەو سعودییە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، گەشتکردنی عومرەکارانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئاسمانی ڕادەگرێت، ئەمەش وەک هەڵوێستێک بۆ دواکەوتنی گەڕانەوەی ئەو عومرەکارانەی لە سعودییە گیریان خواردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی چلەی ئیمام حوسێن و وەستاندنی گەشتیی ئاسمانی لە عێراق نزیکەی دوو هەزار عومرەکار لە سعودییە گیریان خواردووە و ئێستا نزیکەی 500 عومرەکاریان بە ڕێگەی وشکانییەوە گەڕاندووەتەوە هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەیان لەوێ ماونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان؛ بەئاڤای گوت، "وهك ههڵویستێك له بهرامبهر دواكهوتنی گهڕاندنهوهی ئهو هاووڵاتییانهی، كه به فڕۆكه گهشتیی عومرهیان كردووه له سعودییه گیریان خواردووه بههۆی نهبوونی فرۆكه ناچاربوونه به پاس بگهرێنهوه یان لهوێ بمێننهوه، ڕێگه به هیچ گهشتێكی عومرهی ئاسمانی له كوردستان نادهن بۆ بردنی هاووڵاتییان بۆ عهرهبستانی سعودییه تاوهكوو ههموو ئهو عومرهكارانهی لهوێن له نزیكترین كاتدا دهگهرێنرێنهوه."
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوەدەکاتەوە کە هیچ کۆمپانیایەک ناتوانێت عومرەکار ببەنە سعودییە، هاوکات هۆشداریی به بریكارهكانی هێڵی فرۆكهوانی عیراقی دهدات كه پێویسته ههوڵبدهن به زووترین كات عومرهكارانی كوردستان له سعودیه بگهرێنرێنهوه، به پێچهوانه ڕووبهڕووی لێپێچینهوهی یاسایی دهبنهوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






