
دیمەنی کارتی نیشتمانی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، دوایین مۆڵەت بەوانە دەدات کە لە وەزارەتەکە مینحە وەردەگرن و کارتی نیشتمانیان نییە، پێویستە بە زووترین کات کارتی نیشتمانی ئامادە بکەن و بیبەن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی شەهیدان لەو سنوورەی مینحەکەی لێ وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئاگادارییەکە بۆ هەریەکە لە کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاویی و زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی مینحەیان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هەیە. پێویستە کارتی نیشتمانی بهێنن، بە پێچەوانەوە گرفت بۆ وەرگرتنی مینحەکانیان دروست دەبێت.
ئەحمەد مام ڕەسوڵ دەشڵێت: بەگوێرەی ڕێنمایی فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری، پێویستە هەموو ئەوانەی لە حکومەت مووچە وەردەگرن و ناویان لە سیستمی پەیڕۆڵ تۆمار دەکرێت کارتی نیشتمانییان هەبێت. دوایین وادەش مانگی 9ـی ئەمساڵە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی داتای وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، ژمارەی ئەوانەی مینحەکە وەردەگرن زیاتر لە 91 هەزار کەسە. لەو ژمارەیە زیاتر لە 40 هەزاریان کارتی نیشتمانییان نییە، بەمەش نزیکەی نیوەی ئەوانەی مینحەکە وەردەگرن کارتی نیشتمانییان نییە و پێویستە بەزووترین کات مامەڵەکانیان جێبەجێ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






