نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی ڕابردوو نزیکەی 400 کارمەندیی کاری مرۆیی کوژراون، نیوەیان لە غەززە بوون
- هەواڵ
- 20 ئاب

دیمەنی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایکرد، لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 400 کارمەندی فریاگوزاری مرۆیی لە ناوچە جێناکۆکەکان کوژراون و نیوەی ئەو کرێکارانە لە غەززە بوون. هاوکات داوای کرد تۆمەتباران سزا بدرێن و سنوورێک بۆ ئەم کردەوانە دابنرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 20ـی ئاب، ڕۆژی جیهانی "کاری فریاگوزاریی مرۆیی"ـە بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان توندوتیژی دژ بە کارمەندانی فریاگوزاری لە ساڵی 2024 بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر لە 21 وڵات زیادی کردووە و لایەنە حکومییەکان زۆرترین کوشتنیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (ئۆچا)ـی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زۆربەی ئەو کارمەندە مرۆییانەی کوژراون لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان یان لە ماڵەکانیاندا کراونەتە ئامانج، لە ساڵی ڕابردوودا 383 کارمەندیی مرۆیی کوژراون 181ـیان لە شەڕی غەززەدا بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ژمارەی کوژراوانی ساڵی 2024 بە بەراورد بە ساڵی پێشووتر بە ڕێژەی 31% زیادیکردووە.
زانیاریی زیاتر: لەپاڵ کوژراوان، 308 کارمەندی دیکەی بواری مرۆیی بریندارن، 125ـی دیکە ڕفێنراون و 45 کارمەندیش دەستگیرکراون.
لەلایەکی دیکەوە: ئۆچا دەڵێت: مانگەکانی یەکەمی ساڵی 2025 هیچ نیشانەیەکی کەمبوونەوەی ئەم دیاردە مەترسیدارەیان نیشان نەداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، تا 14ـی ئابی ئەمساڵ، 265 کارمەندی فریاگوزاری لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






