ئاڤا نیوز
فەرهاد پیرباڵ مۆمی 64 ساڵەی تەمەنی کوژاندەوە و دەڵێت بۆ ئەوە لە دایکبووم بۆ ئەوەی ببم بە فەرهاد پیرباڵ، بەو ئامانجەش گەیشتووم.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یادی لەدایکبوونی پرۆفیسۆر دکتۆر فەرهاد پیرباڵە بەم بۆنەیەوە ئاڤا میدیا لە گەشتی هەواڵەکانی کولتوور، میوانداری کرد.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد پیرباڵ بە ئاڤا میدیای گوت: کە لە دایک دەبین پێویستە ئامانجی خۆمان دیاری بکەین، من بۆ ئەوە لە دایکبووم بۆ ئەوەی ببم بە فەرهاد پیرباڵ، بەو ئامانجەش گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم.
فەرهاد پیربال ئەمانەشی وت:
٠ باوکم حەزی دە کرد ببم بە ئەندازیار و پێی دەگوتم نەوت لەژێر زەوی ببینەوە.
٠ کتێب و بەرهەمەکانم مەزاد دەکەم، چونکە ڕێزی کتێب و بەرهەمەکانمان نازانێت.
٠ بەشێکی مێژووی کوردم نووسیتەوە، بەشێکی کتێبەکانم بۆ یەکەم جارە نووسراون، بەڵام ئەو شتانە قەدری نازانرێت.
٠ عەزیز گەردی برادەرم بوو خۆشم دەویست، بەداخەوە بازرگانی بە عەزیز گەردی دەکرێت.
٠ داوا دەکەم کتێبخانەکەم بکرێتە مۆزەخانەیەک.
٠ زۆربەی ژیانم بۆخۆم ژیاوم و لە هیچ شتێکی ژیانم پەشیمان نیم.
٠ سەرۆک بارزانی پێی گوتم ئەگەر شوێنێک خاکی کوردستان بوو ئازادمان نەکرد گلەیی لە ئێمەی پێشمەرگە بکەن، دەبێت ئێوەش خۆتان زانکۆ ڕیفۆرم بکەن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە هەولێر چالاکیەکی تایبەت بە لەدایکبوونی دکتۆر فەرهاد پیرباڵ بکرێت، تێیدا بەشێک لە بەرهەمی شێوەکاری فەرهاد پیرباڵ نمایش دەکرێت و ژمارەیەک لە کتێبەکانی مەزاد دەکرێن، هاوکات ژمارەیەک چالاکی هونەری گۆرانی و موزیک و شانۆگەری پیشکەش دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دکتۆر فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، خاوەنی 90 کتێب و چەندین تابلۆ و بەرهەمی شیعر و گۆرانیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




