
دیمەنی پرۆسی تاقیکاری یەکەم. وێنە؛ کۆمیسیۆن
ئاڤا نیوز
وەک ئامادەکارییەک بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دووەم پڕۆسەی دەنگدانی تاقیکاری ئامێرەکانی دەنگدان بەڕێوەدەبات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە کۆمیسیۆن بۆ دووەم جار پرۆسەی تاقیکردنەوەی بۆ ئامێرەکانی دەنگدان دەکات.
لێدوانی فەرمی: وەلید خالید عەباس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئۆپەراسیۆنەکان لە کۆمیسیۆن، بە ڕۆژنامەی "سەباح"ـی ڕاگەیاند: پرۆسە تاقیکارییەکە بە بەشداری سەرجەم نووسینگەکانی هەڵبژاردن دەکرێت، بۆ تاقیکردنەوەی هۆکاری گواستنەوە، کە ئاماژەیە بۆ سیستمی پەیوەندییەکان و تۆڕەکان کە بۆ گواستنەوەی داتا و ئەنجامەکان لە بنکەکانی دەنگدانەوە بۆ نووسینگە ناوەندییەکانی کۆمیسیۆن بەکاردەهێنرێت." جەختیشیکردەوە کە "ئەم هەنگاوە بەشێکی سەرەکییە بۆ مسۆگەرکردنی پاکی و شەفافیەت لە پرۆسەی هەڵبژاردندا."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 10ـی ئاب، وەکو ئامادەکارییەک بۆ پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی، هەڵبژاردنی ئەزموونی لە عێراق بەڕێوەچوو، ڕۆژی دواتر کۆمیسیۆن سەرکەوتنی یەکەم پڕۆسەی دەنگدانی ئەزموونی و تاقیکاری ئامێرەکانی دەنگدانی ڕاگەیاند، کە تێیدا تاقیکردنەوەیەکی پێشکەوتووی کامێرای بایۆمەتریی دەموچاو ئەنجامدرا، بە ئامانجی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی دەنگدەران بە وردییەکی بەرزەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






