
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر جەخت دەكاتەوە كە لە شاری هەولێر هیچ شوێنێكی قومارخانە و كاری بەدڕەوشتی نییە و ڕێوشوێنی تووندی یاساییش لەبەرامبەر ئەو كەسانەی گیراوەتە بەر كە كاری لادەری و بەدەر لە یاسا دەكەن. دەشڵێت، بەشێك لە میدیاكان دەیانەوێت بە هەندێك شتی پڕوپووچ و بێ بنەما دژی گەشەسەندنەكانی هەولێر بوەستنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەبارەت بە بوونی قومارخانە و شوێنی بەدڕەوشتی لە شاری هەولێر، پارێزگاری هەولێر جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەولێر سەرەڕای قەرەباڵغی و بوونی گەشتیارێکی زۆر، بەڵام بە فەرمی هیچ قومارخانەیەکی فەرمی بوونی نییە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دەنگۆی بوونی شوێنی بەدڕەوشتی و قومارخانە لەنێو شاری هەولێر ڕایگەیاند: دانیشتووانی شاری هەولێر زیاترن لە دوو ملیۆن كەس و نزیكەی 350 هەزار ئاوارە و پەنابەری تێدایە و ڕۆژانە هاتووچۆی هاووڵاتیانی شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ هەولێر هەیە و لە ڕۆژی ئاساییدا جگە لە بۆنە و پشووەكان، سەرووی 100 هەزار كەس سەردانی شاری هەولێر دەكەن، بە دڵنیاییەوە لەم شارەش وەك هەر شوێنێكی دیكە كاری لادەرانە و بەدەر لە یاسا دەكرێت، بەڵام جەخت دەكەمەوە كە لە هەولێر هیچ شوێنێكی قومارخانەی فەرمیی نییە كە حكومەت و یاساكانی هەرێمی كوردستان ڕێگەی پێدابێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئومێد خۆشناو، یاساكانی هەرێمی كوردستان و تەنانەت عێراقیش ڕێگە بە كردنەوەی قومارخانە نادەن و ڕێوشوێنی تووندی یاساییش لەبەرامبەر هەر كەسێكیش دەگیرێتە بەر كە ئەم كارە بكات.
بەهەمان شێوە لە هەرێمی كوردستان هیچ شوێنێكی مۆڵەتدراوی لەشفرۆشی نییە و یاسای هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بەمە نادات، بەڵام خەڵكی لادەر لە یاسا هەیە و خەڵكانێك ئەم كارانەیان كردووە و ڕێوشوێنی تووند و پێویستیان لەبەرامبەر گیراوەتە بەر، ئەمەش لە هەموو جیهان هەیە تەنانەت لە كۆمەڵگە و حكومەتە هەرە داخراوەكانیش.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






