
شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بەردەوامە، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دووپاتی دەکاتەوە ڕێککەوتن بۆ مانگی حەوت و مانگەکانی دواترە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و لەسەر پرسی داهاتی نانەوتیش گفتوگۆکان بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: ڕێککەوتن بۆ مانگی شەش کراوە و ئەو مەرجانەی بۆ تەمویلکردنی مووچەی ئەو مانگە دانراون بەشێکیان پێشتر جێبەجێ کراون.
- لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن کراوە، لەسەر داهاتی نانەوتیش هەنگاوی باش چوونەتە پێش.
- یەکشەممەی داهاتوو شاندی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە بچووکانەی لەسەر داهاتی نانەوتی ماون.
- لەسەر مووچەی مانگی شەش ڕێککەوتن کراوە، ئەو ڕێککەوتنەی دەکرێت بۆ مانگی حەوت و مانگەکانی دواترە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: ڕێکكارە هونەرییەکانی هەناردەکردنەوەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواو بوونە و لەزووترین کاتدا دەست بە هەناردەکردنەوەی دەکرێت.
باکگراوند: دوێنێ پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: شاندی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆی پرسی پۆلێنکردنی داهاتی نانەوتی دەکەن، بۆ مووچەی مانگی شەشیش 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ئامادەیە و هەر کاتێک پێویست بکات دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






