وەزیری پەروەردەی عێراق: پلانێکی درێژخایەنمان بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد داناوە
- کوردستان
- 21 ئاب
د. ئیبراهیم جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پەروەردەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، "کار بۆ ئەوە دەکەین سوود لە تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد لەبەرەوپێش بردنی کەرتی پەروەردە وەربگرین، بۆ ئەم مەبەستەش پلانێکی درێژخایەنمان داناوە و ڕاهێنانیش بە مامۆستایان دەکەین".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە بەشداری ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەروەردەیی و پسپۆڕان و شارەزایانی پەروەردە و ژیری دەستکرد، سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، تەوەری سەرەکی کۆڕىەندەکە بابەتی ژیریی دەستکردە.
لێدوانی فەرمی: د. ئیبراهیم جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە سێیەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کۆڕبەندە گرنگە، ئەمە سەرەتایەکی زۆرباشە بۆ بنیاتنانی مرۆڤی هۆشیار لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
- لە وەزارەتی پەروەردە هەوڵ دەدەین سوود لە ژیریی دەستکرد وەربگرین لە پرۆگرامەکانی خوێندن، ئەمە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی تواناکان و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە.
- دەمانەوێت کادیری گونجاو بۆ بازاڕی کار ئامادە بکەین، ئەم کۆڕبەندە دەتوانێت کاریگەری گەورەی لەو بوارەدا هەبێت.
- ئەم کۆڕبەندە زۆر گرنگە و بەشێکە لە هەوڵەکانی کاری هاوبەش بۆ فراوانکردنی پێکەوە کارکردن و پشتیوانیکردنی کەرتەکانی دیکە.
وەزیری پەروەردەی عێراق ئەمانەشی وت:
- ژیریی دەستکرد دەتوانێت هاوکارمان بێت لە بەرەپێشبردنی کەرتی پەروەردە، بۆیە وەبەرهێنان لەو بوارەدا دەکەین.
- کار بۆ ئەوە دەکەین ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیای سەردەمییانە لە بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە بەکاربهێنین، بۆ ئەم مەبەستەش پلانێکی درێژخایەنمان داناوە و ڕاهێنان بە مامۆستایان دەکەین.
- پێویستە بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی پەروەردە و گەیشتن بەو ئامانجەی کاری بۆ دەکەین، دەبێت پێکەوە کاربکەین و هەماهەنگی تەواومان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






