مەلا بەختیار، بەرپرسی پێشووی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار بە ئاڤا میدیای وت، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستگیرکردنی مەلا بەختیار دەکەن، "ڕەتدەکەینەوە و هیچ هێزێک نەچووەتە دەووروبەری ماڵەکەی".
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە جموجۆڵێکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی هەیە. قەرەباڵغییەکی زۆر لە بازگەکانی تاسڵوجە و عەربەت دروستبووە. لەگەڵ ئەوەی هێزێکی زۆر لە دەووربەری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی کۆکراونەتەوە. دەنگۆی ئەوەش بڵاوکرایەوە گوایە مەلا بەختیار دەستگیر کراوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار، بەرپرسی پێشووی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قسەی بۆ ئاڤا کردووە دەڵێت، بە هیچ جۆرێک هێز نەبراوەتە دەووروبەری ماڵی مەلا بەختیار نە لە گردی عەلی ناجی، نە لە باخەکەی لە مێرگەپان. ئەو ئێستا لە ژیانی ئاسایی خۆیەتی و هیچ هەوڵێکیش بۆ دەستگیرکردنی نەدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 8ـی تەممووز، دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی ئەو کاتەی یەکێتی، بەرپرسانی هەریەکە لە دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری گۆڕی. ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی یەکێتی زیادیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





