مەسرور بارزانی: ئەوەی لە سلێمانی ڕوودەدات، سەقامگیریی كوردستان دەكاتە ئامانج
- هەواڵ
- 22 ئاب
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لەبارەی گرژی و پێكدادانەكانی شاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە، داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی پێكدادان و خوێنڕشتن دەكات و دەڵێت، ئەم پێکدادانە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان دەكاتە ئامانج.
چیرۆكی سەرەكی: هێزە چەكدارەكانی سەر بە یەكێتی، هێرشێكی سەخت و چڕیان بۆ سەر هۆتیلی لالەزار، شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی بە چەكی قورس و مامناوەند دەستپێكردووە و دۆخی شاری سلێمانی سەخت و ئاڵۆز بووە و دووكەڵ و ئاگر ئاسمانی ناوچەی سەرچناری داپۆشیوە.
پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكرد، ئەم گرژی و پێکدانانەی لە سلێمانی ڕوودەدات، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەست بەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێن و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی.
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر کێشە و ناکۆکییەک هەبێت پێویستە بە ڕێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت؛ "لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە هەوڵدام بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرژیانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێنڕشتن و توندوتیژی بگیرێت".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هێزێکی ئەمنی زۆر دەوری شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرەۆکی بەرەی گەلیان لە شاری سلێمانی داوە و ئێستا بە چڕی و بە چەکی قورس لالەزار بۆردوومان دەکرێت و تا ئێستاش شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






