
ئەندامانی FBI لەبەردەم ماڵەکەی جۆن بوڵتن. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ناسراو بە ئێف بی ئای (FBI) هەڵیکوتایە سەر ماڵی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، کە لە دوای ڕۆیشتنی لە پۆستەکەی بووەتە یەکێک لە ڕەخنەگرە سەرسەختەکانی سەرۆکی ئەمریکا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵێکی تۆڕی NBC NEWSـی ئەمریکی، پشکنینی ماڵەکەی بۆڵتن لە شاری بێثێزدا لە ویلایەتی مێریلاند، کە ڕۆژی هەینی ئەنجامدرا، بەشێک بووە لە دۆسییەکی لێکۆڵینەوەیەی ئاسایشی نیشتمانی بۆ گەڕان بەدوای بەڵگەنامە نهێنییەکاندا.
لێدوانی فەرمی: کاش پاتێل، بەڕێوەبەری FBI ڕایگەیاند، هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە و بریکارانی FBI لە ئەرکدان.
هاوکات بەرپرسێکی دیکەی FBI ڕایگەیاند، هەڵمەتی لێکۆڵینەوەکەیان بە فەرمانی دادگا ئەنجام داوە.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ زانیارییەکم لەسەر ئەو ڕووداوە نەبووە و جۆن بۆڵتنم بە دڵ نییە.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا هێشتا هیچ وردەکارییەکیان لەبارەی هۆکاری پشکنینەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ڕەنگە ڕووبەڕووی بۆڵتن بکرێنەوە، بڵاونەکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەوەی ئایا بۆڵتن بە نایاسایی زانیاریی نهێنی بڵاوکردووەتەوە یان لای خۆی هەڵیگرتووە دەستیپێکردووە.
باکگراوند: جۆن بۆڵتن لە ماوەی کارکردنیدا وەک ڕاوێژکار، بەردەوام لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیوەست بە ئێران و کۆریای باکوور لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ناکۆکی هەبوو. وەک ڕاوێژکارێکی تووندڕەو سەیر دەکرا و ترەمپ پێشتر ڕەخنەی لێگرتبوو و بە جەنگخواز ناوی بردبوو، چونکە هانیداوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی دژی ئێران، بەڵام لە ساڵی 2019ـدا دوای 17 مانگ لە دەستبەکاربوونی لەلایەن ترەمپەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






