
لۆگۆی مەسەدە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) دەڵێت، زاڵکردنی باوەڕێکی ئاینیی دیاریکراو و بەردەوامی پەراوێزخستنی لایەن و پێکهاتەکان، دوو ئاستەنگی گەورەن لەبەردەم ڕێککەوتنەکەی 10ـی ئازار، جەختیش دەکاتەوە لەوەی سیاسەتی یەکڕەنگی ڕەتدەکاتەوە و پشتیوانیی هەمەڕەنگی لە سووریادا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) کە چەتری سیاسی دەیان لایەنی سیاسی کوردیی و پێکهاتەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستانە، ئەمڕۆ لە حەسەکە کۆڕبەندێکی لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی 10ـی ئازار سازکرد و ئاماژەی بەوەکرد، سیاسەتی یەک ڕەنگی دیاریکراو ڕەتدەکەنەوە و هۆشدارییش لە بەردەوامی پەراوێزخستن لەسەر بنەمای باوەڕی ئاینیی دەدەن، کە دوو ئاستەنگی گەورەن لەبەردەم تێکەڵبوونەوەی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دیمەشق.
زانیاریی زیاتر: مەسەدە داواش دەکات سووریایەکی دیموکراسی و ناناوەندی بە بەشداری هەموو سوورییەکان بوونیاد بنرێت، جەختیش دەکاتەوە بۆ ئەم داواکارییانە هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر، پشتیوانییەکی فراوانی شەقامیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ دایە.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-03-10 ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات 'هەسەدە' ڕێککەوتنێکی مێژوویان واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری سووریا و دەوڵەتی سووریاش هەموو مافەکانی کورد گەرەنتی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





