
گرتوخانەی ئێڤین لە ئێران کە بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی، ئێران نزیکەی 600 زیندانی گواستوەتەوە بۆ زیندانی ئێڤین، کە هەمان ئەو زیندانەیە لە جەنگی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل - ئێران، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەری.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە 13ـی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستی پێ کرد و نزیکەی 12 ڕۆژی خایاند. لە سەروبەندی جەنگەکەدا ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی گەورەی کردە سەر زیندانی ئێڤین لە تاران. بە گوتەی کاربەدەستانی ئێران لانیکەم 80 کەس لەو هێرشەدا کوژراون. زیندانی ئێڤین لەمێژە بەناوبانگە بە ڕاگرتنی ناڕازییە سیاسییەکان و هاووڵاتییانی بیانی لە ژێر بارودۆخێکی سەختدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)ی ئەمریکی بەم دواییە دەسەڵاتدارانی ئێران نزیکەی 600 زیندانی گەڕاندووەتەوە بۆ بەشی تازە دروستکراوی ناو گرتووخانەکە. ڕۆژنامە ئەمریکییەکە کە لە زاری زیندانییەک گواستوویەتییەوە بەشە نوێیەکانی بە "زیندانی تاریک" وەسف کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرەتاییترین بارودۆخی ژیانیان نییە کە پێویستن بۆ مانەوەی مرۆڤ.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئێران بە ئاشکرا باسی ئەو گلەییانەی نەکردووە کە لەبارەی بارودۆخی زیندانییەکەوە دەکرێت، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە ناوچە نۆژەنکراوەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایشە لە دوای ئەو وێرانکاریانەی کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە بەر ئەو گرتوخانەیە کەوت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین




