
بڕیاری داخستنی چاڤیلاند دەرچووە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە، بڕیاری داخستنی پڕۆژەی گەشتیاری "چاڤیلاند" لە شاری سلێمانی دراوە، بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرەی میری ئاماژە بەوەدەدات، کە هەر شوێنێک باج قەرزار بێت و باج نەدات، دادەخرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی نووسراوێک کە لە ڕێککەوتی 21ی تەمموزی 2025دا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری دەرچووە و ئاراستەی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی کراوە بە مەبەستی جێبەجێکردن، گرێبەستی ئەو زەوییەی پڕۆژەکەی لەسەر دروستکراوە هەڵوەشاوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج و خانووبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای گوت، "هەر شوێنێک باج قەرزاری حکومەت بێت و باج نەدات، یاسا ئەو دەسەڵاتەی پێداوە کە گرێبەستی هەڵبوەشێنێتەوە."
ئەمەش بزانە: پڕۆژەی چاڤیلاند یەکێکە لە پڕۆژە گەشتیارییە دیارەکانی سلێمانی و لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین کێشەی یاسایی و دارایی بووەتەوە، لەوانە قەرز و سکاڵای خاوەن پشکەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





