
ژمارەیەک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: جگەلەوەی پەرلەمانتارانی هەردوو پێکهاتەی کورد و سوننەکان پشتیوانی ناکەن، لەکۆی 180 پەرلەمانتاری شیعەش تەنیا 116 پەرلەمانتار پشتیوانی خۆیان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی دەربڕیووە، ئەوەش مانای وایە لەناو پەرلەمانتارانی شیعەشدا پڕۆژەکە پاڵپشتی پێویستی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لەپەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانی کۆتایی ماوە، جگە لە کورد و سوننەکان، ئەمریکاش دژی پڕۆژەکەیە و وەک هەوڵێک بۆ لاوازکردنی دەوڵەت و زیادکردنی هەژموونی ئێران ناوی دەبات.
لێدوانی فەرمی: جەواد یەساری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق (بە ماڵپەڕی شەفەق نیوز)ـی ڕاگەیاند، هۆکاری سەرەکی تێنەپەڕاندنی یاسای حەشد بۆ نەبوونی کۆدەنگی لەسەر یاساکە لەناوماڵی شیعە دەگەڕێتەوە، هۆکاری دووەمیش پەیوەندی بە تێبینی کورد و سوننە لەسەر پڕۆژەکە هەیە.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، لەکۆی 180 پەرلەمانتاری شیعە، تائێستا تەنیا 116 پەرلەمانتار پشتیوانی پڕۆژەکە دەکەن، 64 پەرلەمانتاری شیعەش ئامادەیی خۆیان بۆ دەنگدان بە پڕۆژەکە دەرنەبڕیووە، واتە ئێستا پێویستییان بە لانیکەم 50 پەرلەمانتار هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای حەشد لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێنن.
جەواد یەساری دەشڵێت، پڕۆژەیاسای حەشد ناکۆکی لەناو ماڵی شیعەدا دروستکردووە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی فشارەکانی ئەمریکا بۆسەر حکومەتی عێراق بۆ ڕاگرتنی پەسەندکردنی ئەو یاسایە، "لەکاتێکدا حەشد هیچ نیازێکی بۆ داگیرکردنی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە نییە، بەڵکو یاساکە تەنیا بۆ پاراستنی مافەکانی ئەندامانی حەشد و عێراقە".
ئەوەی لەبارەی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی پێویستە بیزانیت:
پڕۆژەیاسای نوێی حەشدی شەعبی لە 18 ماددەی سەرەکی پێکهاتووە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانی کۆتایی ماوە، لە ئەگەری پەسەندکردنیدا دەبێتە چەتری کۆکەرەوەی 70 گرووپی چەکداری جیاواز کە لەناو حەشدی شەعبیدان.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی تەواو سەربەخۆ دەبێت و پەیوەندی بە وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆوە نابێت، سەرۆکایەتی ئەرکان، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، دەزگای هەواڵگری، بودجەی تایبەت بۆ کڕینی چەک و ئەکادیمیای سەربازیی تایبەت بەخۆی دەبێت، ڕاستەوخۆش بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەبەسترێتەوە.
هەر بەگوێرەی پڕۆەیاساکە، حەشدی شەعبی سێ ئەرکی دەبێت ئەوانیش بریتین لە پاراستنی "سیستم"ـی حکومڕانی وڵات، پاراستنی ئاسایشی وڵات و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بۆ ئەو مەبەستەش مووچەی ئەندامەکانی هاوتای سەربازی سوپای عێراق دەبێت، حکومەتیش ساڵانە بودجە بۆ کڕینی چەک بۆ دەستەی حەشد تەرخان دەکات، سەرۆکی دەستەکەش پلەی وەزیر دەبێت و دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئاسایشی نەتەوەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
زنجیرە درامایەک ڕووداوەکانی پێش "گەیم ئۆف سرۆنس" دەگێڕێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە بۆ دارە بەتەمەنەکانی کەرکووک دەدانرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە