
دانانی سیستمی بەرگری بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکی لە ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پشتگیرییکردنی ئۆکراینا لەشەڕی دژ بە ڕووسیا، حکومەتی نەرویج بە بەهای نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئۆکراینا دابین دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: حکومەتی نەرویج ئاشکرای کرد، لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا ڕێککەوتوون بۆ کڕینی دوو سیستمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت و گەیاندنی بە کیێڤ، جۆناس گاهر ستۆر، سەرۆکوەزیرانی نەرویج لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ ئەڵمانیا ئێستا دڵنیا دەبینەوە لەوەی ئۆکرانیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەهێز وەردەگرێت''.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە، ئەڵمانیا و نەرویج زۆر لە نزیکەوە کاردەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا لە شەڕی بەرگریکردن لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا.
لەلایەکی دیکەوە: ئەم بڕیارەی نەرویج لەکاتێکدایە، سەرۆکی ئەمریکا، سیاسەتێکی نوێ بەرامبەر بە ئۆکراینا لە بواری سەربازیدا پەیڕەو دەکات، کە ڕێگە نادات ئۆکراینا مووشەکە بەرهەمهێنراوەکانی ئەمریکا بۆ ئامانجەکانی ناو ڕووسیا بەکاربهێنێت، ئامانج لەو سیاسەتە نوێیەیە فشاری زیاترە بۆ پرسی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






