جگە لە هەرێمی کوردستان؛ لە پارێزگاکانی عێراق لە مانگێكدا نزیكەی حەوت هەزار تەڵاق تۆمارکراون
- عێراق
- 24 ئاب

دیمەنی ئاماژەیی بۆ هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکان
ئاڤا نیوز
لە پارێزگاكانی عێراق، تەنیا لە یەك مانگدا، شەش هەزار و 910 جیابوونەوەی هاوسەران (تەڵاق) تۆماركراوە، ئەمەش هەڵكشانێكی مەترسیداری هەڵوەشاندنەوەی خێزانە كە ئێستا عێراق پێیوە دەناڵێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمیی ئهنجوومهنى باڵاى دادوهرى له عێراق كە ئهمڕۆ یهكشەممە 24ـی ئابی 2025، بڵاوكراوەتەوە، لەنێو 15 پارێزگای عێراقدا، زۆرترین جیابوونەوە لە شاری بەغدا تۆماركراوە، بەجۆرێك لە ڕەسافە هەزار و 299 و لە بەری كەرخ هەزار و 166 جیابوونەوە تۆماركراوە" بەسرە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەكەیە بە تۆماركردنی 734 جیابوونەوە و مووسڵیش بە پلەی سێیەم دێت كە 580 تەڵاقی تێدا تۆماركراوە.
هۆكارەكان چین: بەپێی بەدواداچوونەكانی ئاڤا میدیا بەپشتبەستن بە توێژینەوە و دیراسەی دەزگا دادوەرییەكان، هۆكارە سەرەكییەكانی هەڵكشانی ڕێژەی تەڵاق؛ نەگونجان لەگەڵ یەكتر بەهۆی جیاوازی تەمەن، خیانەتی هاوسەرگیری، خراپی دۆخی ئابووری و نەبوونی ماڵی جیا و دەستوەردانی خزم و کەسانی دەوروبەر، مۆبایل و ئینتەرنێت و ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەرن، لەگەڵ ژمارەیەك هۆكاری دیكەی لاوەكی.
ژمارەکان وادەڵێن: ئهنجوومهنى باڵاى دادوهرى له عێراق ئامارى مانگانەی ڕێژەی هاوسهرگیرى و جیابوونهوهى هاوسهرانى لە 15 پارێزگا جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردووهتهوه، له ئامارهكەدا هاتووه له مانگى تهمموزدا؛ 22 هەزار و 677 گرێبهستى هاوسهرگیرى كراوه، له بهرانبهردا شهش ههزار و 910 جیابوونهوه ڕوویداوه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






