سەرۆککۆمار: بەخشینی سوپاسنامە بە هەزاران فەرمانبەر پێشێلکاریی بەڵێننامەی هەڵبژاردنە
- هەواڵ
- 24 ئاب

باڵەخانەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، بەخشینی سوپاسنامە بە هەزاران فەرمانبەر پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئەو بەڵێننامەیەیە کە بۆ دەستپاکی هەڵبژاردن واژۆ کرابوو، هاوکات بە هەنگاوێک بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر دەنگدەران لە ڕێگەی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە ناوی برد.
چیرۆکی سەرەکی: لە 18ـی ئەم مانگە، چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەسەر بەڵگەنامەیەک بۆ مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ڕێککەوتن، کە تێیدا جەخت لەسەر دابینکردنی هەلی یەکسان بۆ هەموو کاندیدەکان کرایەوە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی، سەرۆککۆمار ئاشکرای کردووە کە تەنیا سێ ڕۆژ دوای ڕێککەوتنەکە، سوپاسنامە بە هەشت هەزار و 896 فەرمانبەر بەخشراوە، ئەمەش وەک بەڵگەیەک لەسەر پێشێلکارییەکە خستووەتەڕوو.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: سەرۆککۆمار هۆشداری داوە کە "ئەم پێشێلکارییە دەرگا بۆ پێشێلکاریی دیکە دەکاتەوە" و جەختی لەسەر ئەرکی دەستووری بۆ پاراستنی هەڵبژاردن لە کاریگەریی پارەی سیاسی و دەسەڵات کردووەتەوە.
لە کۆتاییدا، داوای لە دەزگا دەستوورییەکان کردووە لێکۆڵینەوە لەم پێشێلکارییە بکەن.
دەقی ناڕەزایەتییەکەی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بە زمانی عەرەبی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






