
وێنەی ئیدارەی ڕاپەڕین لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
چوار پرۆژە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕێن جێبەجێ دەکرێن و سەرۆکی شارەوانی ڕانیە باس لە گرنگیی پڕۆژەکان دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە گوێرەی نووسراوێک کە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕی حەوت ملیار و سەد و بیست و سێ ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی، بۆ چوار پڕۆژە لە سنووری شارەوانی ڕانیە تەرخان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مەلا وسو، سەرۆکی شارەوانی ڕانیە بە ئاڤای ڕاگەیاند: تەرخانکردنی پارە بۆ ئەم پڕۆژانە جێگەی دڵخۆشییە و خزمەتێکی زۆر بە سنوورەکەمان دەکات، کار ئاسانی تەواو بۆ هاونیشتمانیان دەکات و ئاستەنگەکانی بەردەم هاتووچۆ ناهێڵیت، هیوادارین ڕێکارە ئیدارییەکانی پرۆژەکان بە زوویی تەواو بکرێن، هەر کاتێکیش پڕۆژەکە گەیشتەوە سەرۆکایەتیی شارەوانی ڕانیە، ڕاستەوخۆ کارەکانی تەندرینی بۆ ئەنجام دەدەین.
ژمارەکان وا دەڵێن: پڕۆژەکان لەم شوینانە جێبەجێ دەکرێن:
یەکەم: ڕێگاسازی شەقامی 60 مەتری قۆناغی دووەمی لە مزگەوتی مستەفا عەلی تاوەکو کۆتایی ناوچەی پیشەسازیی دوو.
دووەم: تێکەڵڕێژکردنی شەقامی 60 مەتری -قۆناغی سێیەم لە ناوچەی پیشەسازی دوو تا ڕێگەی سەرەکی ڕانیە – قەڵادزێ.
سێیەم: پرپژەی دروستکردنی شەقامی 40 مەتری گەڕەکی میدیا-نەخۆشخانەی 291 تەختی لە سنووری شارەوانی ڕانیە.
چوارەم: پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی شەقامی گەرەکەکانی (هەوار-ڕزگاری یەک- دابان) لە ڕانیە.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەکان کارئاسانی بۆ ناو شار و دەرەوەی شاری ڕانیە، ڕێگاکانی بتوێن و پشدەر، قەڵادزێ و ڕانیە، بۆ حاجیاوا و دەرەوەی شار دروستدەکات و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هاونیشمانیان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






