لۆگۆی ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چەند کەسێک ڕادەگەیێنێت کە تۆمەتبارن بە کوشتنی ئەو کرێکارەی ئەمڕۆ لە عەلوەی شاری هەولێر کوژرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێ شەممە 26-8-2025، لە ڕوداوێکی تەقەکردندا لە بازاڕی عەلوەی شاری هەولێر هاووڵاتییەکی عەرەب بەناوی "سعب عاید سمر" کە پیشەی کرێکارە، کوژرا و دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرا، دوای چاودێری و گەڕان دەستگیرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، "دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی بە دواداچوون کرا، دەرکەوت تۆمەتبارەکان لە چوار کەس پێکهاتوون و دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان بەرەو دەرەوەی شاری هەولێر هەڵاتوون، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکانی هەولێر، دوای وەر گرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەکانمان دەستگیر کرد.
تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (ز، خ، س) و (س، د، س) و (ح، خ، س) و (م، ع، د) لە نەتەوەی عەرەبن و نیشتەجێی ناحیەی ڕەبیعەن لە پارێزگای مووسڵ.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی ئاسایشی هەولێر، هۆکاری کوشتنی ئەو کرێکارە عەرەبە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە کە لە ساڵی 2020 ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە، لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان بەنیازبوون بگەڕێنەوە ناوچەکەی خۆیان. هاوکات "لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستمان گرت بەسەر ئەو چەک و ئۆتۆمبێلەی تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت