محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە هەنگاوی پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ دەنگدان لەسەر لیستی باڵیۆزە نوێیەکان و ئەم هەنگاوەش بە بەشێک لە چاکسازیی ئیداریی حکومەتەکەی ناودەبات.
چیرۆکی سەرەکی: پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەیدا لیستی 93 کاندیدی بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی عێراق لە وڵاتانی جیهان پەسەند کرد، لەو ژمارەیەش 18 باڵیۆزیان کوردن و لەناو کوریشدا 10 باڵیۆزیان پارتی و 8ـەکەی دیکەش سەر بە یەکێتین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنەکەیەوە بڵاوکرایەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی ڕۆحی هاوکاریی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و هێزە سیاسییەکانی کرد بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەم دۆسیەیە کە لە ساڵی 2009ـەوە هەڵپەسێردرابوو.
- سەرۆکوەزیران جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە باڵیۆزە نوێیەکان ئەرکەکانیان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەن لە نوێنەرایەتیکردنی عێراق لە دەرەوە، پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات و چاودێریکردنی ڕەوەندی عێراقی لەو وڵاتانەی کاری تێدا دەکەن.
- لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، "بێگومان ئەمە توانای دامەزراوەی دیپلۆماسی بەهێزتر دەکات بۆ جێبەجێکردنی ڕۆڵی خۆی و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی گەلی عێراق."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





