
دیمەنێکی هێزەکانی سوپای عێراق لە گوندی تەپەسەوز لە خورماتوو
ئاڤا نیوز
بە پاڵپشتی هێزەکانی سوپای عێراق 500 دۆنم لە زەویی جووتیارانی کورد لە خورماتوو بە عەرەبی هاوردە دەدرێت. جووتیارانی کورد لە سنوورەکە خێمەیان هەڵداوە و دووپاتی دەکەنەوە، لەژێر هیچ فشارێک دەستبەرداری زەوییەکانیان نابن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دادگای خورماتوو بڕیاریدا 500 دۆنم زەوی جووتیارانی کوردی گوندی تەپەسەوز بە عەرەبی هاوردە بدرێت، سوپای عێراق دەیەوێت بەزۆر بەڵێننامە بە جووتیارانی کورد پڕبکاتەوە و ئەو زەوییانە بە جووتیارانی عەرەب بدات.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە کەرکووک وتی، هێز لە خورماتووەوە بە ئاراستەی گوندی تەپەسەوز دەستی بە جووڵە کردووە، بەپێی زانیارییەکان دەیەوێت ئەمڕۆ دەستبکات بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێدانی زەوی کوردان بە عەرەبی هاوردە.
زانیاریی زیاتر: جووتیارانی گوندی تەپەسەوز گردبوونەتەوە و خێمەیان هەڵداوە و دووپاتی دەکەنەوە، ئەو زەوییانە لە باب و باپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە و لەژێر هیچ فشارێک دەستبەرداری زەوییەکانیان نابن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: پێدانی زەوی جووتیارانی کورد بە عەرەبی هاوردە کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان قووڵتر دەکاتەوە و کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشووتر لەسەر دەستی ڕژێمی بەعسی عێراق كوردانی ناوچەكە بۆ ناوچەی دوورەدەست ڕاگوێزراون و پاشان عەرەبی هاوردە چوونەتە سەر زەوییەكانیان و داگیریان كردوون.
ئەمەش بزانە: گوندی تەپەسەوز یەکێکە لە گوندەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و دەکەوێتە سنووری قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەددین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






