سوپای عێراق بەهۆی زەویی جووتیارانی کورد ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 27 ئاب

دیمەنێکی هێزەکانی سوپای عێراق لە گوندی تەپەسەوز لە خورماتوو
ئاڤا نیوز
هێزێکی زۆری سوپا عێراق چووەتە سەر گوندی تەپەسەوزی سنووری قەزای خورماتوو و دەیەوێت پەنجەمۆر بە جووتیارانی کورد بکات، بۆ ئەوەی زەوییەکانیان بدرێت بە عەرەبی هاوردە. ئەگەر ئەم کارە بکات، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هێزێکی زۆری سوپای عێراق و پۆلیسی عێراقی لەگەڵ عەرەبی هاوردە چوونەتە سەر گوندی تەپەسەوز هەوڵدەدەن بەڵێننامە بە جووتیارانی کورد پڕبکەنەوە بۆ ئەوەی زەوییەکانیان لێوەربگرنەوە و ئەو زەوییانە بە عەرەبی هاوردە بدرێت.
لێدوانی فەرمی: یاسین محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین، بە ئاڤا میدیای وت: جۆرێک لە تێکەڵبوون هەیە لەو یاسایانەی لە پەرلەمان دەرچوون و تا ئێستا جێبەجێ نەکراون، ئەوەی ئەمڕۆش دەکرێت سەرپێچیە و غەدرێکی گەورەیە لە جووتیارانی کوردی ئەو گوندە، ئەو کەسەشی هاتووە دەیەوێت پەنجەمۆر بە جووتیاران بکات، ئەگەر ئەوە بکات، ئەو کەسە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە، "داوا لە جووتیاران دەکەم سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکەن".
لەلایەکی دیکەوە: جووتیارانی گوندی تەپەسەوز دووپاتی دەکەنەوە لەهیچ بارودۆخێک و لەژێر هیچ فشارێک دەستبەرداری زەوییەکانیان نابن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕاگواستنی جووتیارانی کوردی ئەو سنوورە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، بە بڕیاری ڕژێمی بەعسی ڕووخاو، زویی جووتیارانی کوردی ئەو سنوورە بە عەرەبی هاوردە دراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






