چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی لە دانپێنانی تۆمەتبارەکان
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێم بە ڤیدیۆ دانپێدانانی گرووپێکی شەش کەسی بڵاوکردەوە، دان بەوەدا دەنێن پلانی به ئامانجگرتنی بافڵ تاڵەبانی و چهند کەسایەتیهكی دیكهیان هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، زنجیرەپلانێکى هاوبەش لەنێوان لاهوور شێخ جەنگى و ئەژى ئەمین بۆ تێکدانى سەقامگیریى سلێمانى هەبووە، بەپێی بەڵگەکانیان، هەریەک لە لاهوور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین پێکەوە پلانیان بۆ کوشتنی بافڵ تاڵەبانی داناوە.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی دەزگای ئاسایش، دادگا فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ژمارەیەک کەس دەرکردووە کە گومان دەکرێت دەستیان هەبووبێت لە سەرپەرشتى و ڕێکخستنى هەوڵەکان، ئەو کەسەی هەوڵی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی بە نیشانشکێن داوە، ناوی ڕێبوار قودرەتە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوی ئەو کەسانەی کە لە ڤیدیۆکەدا "دانپێدانانیان" لێوەرگیراوە:
- ڕێبوار قودرەت، خەڵکی چوارقوڕنەیە
- ڕێنوار زریان سەباح
- عومەر شێخ عەبدوڵڵا، پاسەوانی لاهوور شێخ جەنگی
- بۆتان مستەفا حسێن، خەڵکی کەلارە
- موسلیم عەبدولڕەحمان محەممەد، دانیشتووی سۆرانە
پلانەکە: بەگوێرەی دانپێدانانەکە یەکێک لە گەنجەکان ناوی ڕێنوار زریان فەتاحە و دەڵێت، "ماوەى 45 ڕۆژ دەبێت پلانێک دانراوە بۆ لێدان لە بافڵ تاڵەبانی، بۆ دەستپێکى پلانەکەش سێ شوێنمان وەرگرت یەکەمیان سیتى تاوەرز، دووەم هەوارى جوان، سێیەمیان گوندى ئەڵمانى بوو" و ویستوویانە لەم شوێنانەوە "پلانەکەیان" جێبەجێ بکەن".
لاهوور شێخ جەنگی شەوی ڕووداوەکەی لالەزار بە تەلەفۆن وەڵامی پرسیارەکانی هەوراز گوڵپی و ئاڤا میدیای دایەوە، لەبارەی تۆمەتەکانی یەکێتیی بەوەی هەوڵی تێکدانی سەقامگیری سلێمانی داوە ڕایگەیاند، "بەوخوایە ئەم ماوەیە یەک دوو جمووجۆڵم هەبووە و سەردانی یەک دوو تەعزیەم کردووە، نازانم ئەم بیانوو گرتنە چییە".
باکگراوند: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 22-8-2025، شەڕ و پێكدادانی سەخت لە هۆتێل لالەزار، لەنێوان هێزەكانی یەكێتی و لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل هەڵگیرسا و چەكی قورس و مامناوەند لە شەڕەكە بەكارهێنرا، دەرەنجام سەرۆکی بەرەکە و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی نێو هۆتێلەکە دەستگیرکران و ژمارەیەکیش کوژران و برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






