
نووسراوەکە پێنج بڕیاری سەرەکی لەخۆگرتووە و ئاراستەی وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان، نەوت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق کراوە:
ئاڤا نیوز
ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەفەرمی نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد، نووسراوەکە پێنج بڕیار لەبارەی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەخۆدەگرێت.
نووسراوی تایبەت: نووسراوەکە کۆپییەکی بەدەست ئاڤا میدیا گەیشتووە، پێنج بڕیاری سەرەکی لەخۆگرتووە و ئاراستەی وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان، نەوت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق کراوە:
یەکەم: بەردەوامبوونی لیژنەکان
جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ئەو لیژنانە کراوەتەوە کە پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیاریان لەسەر درابوو بۆ ڕێککەوتن لەسەر تەواوی پرسەکانی مووچە، لەوانە هەناردەکردنی نەوت، داهاتی ناوخۆ و بەبانکیکردنی مووچە.
دووەم: پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت
لیژنەیەکی نوێ پێکهێنراوە کە لە ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەمینداریەتی گشتی، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە دیوانی چاودێریی دارایی پێکدێن. بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو تیمێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا بکات بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان، بەتایبەت لەبارەی داهاتی ناوخۆ کە هێشتا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە.
سێیەم: ناردنی داهاتی ناوخۆی کوردستان
ناردنی 120 ملیار دینار لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە: هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بە ناردنی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.
چوارەم: هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
جەخت کراوەتەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی بەرهەمهێنراو لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشێت و دەست بە هەناردەکردنی بکرێت.
پێنجەم: خەرجکردنی مووچە:
وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بڕی پارەکە زیاتر لە ٩٥٠ ملیار دینارە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بڕیارە سبەی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ بە کاش بداتە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێکارەکانی ناردنی پارە لە وەزارەتی دارایی عێراق دوو ڕۆژی پێویستە، بەم پێیە، ئەگەر سبەی پێنجشەممە دەست بە ڕێکارەکان بکرێت، ئەوا ڕۆژی دووشەممە 1-9-2025 پارە دەنێردرێت. هەمان ڕۆژیش وەزارەتی دارایی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





