ئاڤا نیوز
کەسێک بە چەندین ناوی خوازراو وەک (حامید، هاوار، مەردان سەکران)، توانیویەتی نزیکەی 700 ملیۆن دینار لە ئاژەڵدارانی چەندین ناوچەی کوردستان، لەوانە کۆیە، ڕانیە، هەولێر، کەرکووک، دهۆک و شارەکانی دیکە، بە فێڵ و تەڵەکەبازی ببات. ئەم پیاوە بە سیناریۆیەکی جیاواز هاووڵاتیانی هەڵخەڵەتاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لەو کەسانەی پارەی خوراوە، خەڵکی دیبەگەی نزیک مەخموورە، چیرۆکی خۆی بۆ پەیامنێری ئاڤا میدیا، هیشام سەعید، گێڕاوەتەوە. ئەو دەڵێت: "مانگایەک و گوێرەیەکم هەبوو، ژنەکەم نەخۆش کەوت و پێویستم بە پارە بوو، بۆیە بڕیارم دا بیانفرۆشم. لە فەیسبووک ڕیکلامم کرد و ژمارە تەلەفۆنم دانا."
چی ڕوویدا؟ ئەم کەسە کە فێڵی لێکردووە، بەناوی خوازراوی "حامید" پەیوەندی پێوە کردووە و دوای دوو ڕۆژ گفتوگۆ، لەسەر پێنج ملیۆن دینار ڕێککەوتوون بۆ هەردوو ئاژەڵەکە و داوای کردووە بۆ گوندی شێخانۆک لە ڕۆڤیای ئاکرێی بەرن.
قوربانییەکە باسی ئەوە دەکات کە کاتێک گەیشتوونەتە شوێنەکە، کەسە "فێڵباز"ەکە کە خۆی بە حامید ناساندووە، بە بیانووی خواردنی نان، سفرەیەکی ڕازاوەی بۆ ئامادە کردوون. دوای نانخواردن و خواردنەوەی چا، "فێڵباز"ەکە وتوویەتی ئێستا پارەکەیان بۆ دەهێنێت، بەڵام نەیهێناوە. کاتێک درەنگ بووە و قوربانییەکان ویستوویانە بڕۆن، "فێڵباز"ەکە سوێندی خواردووە کە هاوڕێیەکی لە هەولێر پارەکەیان دەداتێ کاتێک دەگەنە هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دوو مانگ بێدەنگی، کاتێک قوربانییەکە پەیوەندی پێوە کردووەتەوە، "فێڵباز"ەکە بە بێمنەتییەکی زۆرەوە وتوویەتی: "کاکە بڕۆن شکات بکەن، زۆر بێمنەتم، چیتان پێ دەکرێت بیکەن، من خەڵکم کوشتووە و کردووە و دەستگیرنەکرابووم، سەد کەسی وەک تۆم هەڵخەڵەتاندووە، 700 ملیۆن دیناری خەڵکم خواردووە."
زانیاریی زیاتر: ئەم قوربانییە ناچار بووە وێنەی "فێڵبازە"کە لە فەیسبووک بڵاو بکاتەوە، دواتر ژمارەیەکی زۆر نامە و پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ هاتووە کە چەندین کەسی دیکەش بە هەمان شێوە لای ئەم کەسە فێڵبازە پارەیان خوراوە.
کاتێک پەیامنێری ئاڤا میدیا پەیوەندی بە "فێڵباز"ەکەوە دەکات و ناوەکەی دەهێنێت، یەکسەر تەلەفۆنەکە دادەخات.
لەلایەکی دیکە: قوربانییەکی دیکە چیرۆکێکی ترسناکتر دەگێڕێتەوە. ئەو دەڵێت: "منیش بۆ پارەکەم چووم بۆ ماڵیان، ژنەکەی دەرگای کردەوە و فەرمووی لێکردم، هەر ئەوەنەم زانی دەستیکرد بە هاوار و وتی گوایە ئەم پیاوە دەستدرێژیم دەکاتە سەر! برا و کەسوکاری بانگ کرد و ئەوانیش وتیان تا دوو دەفتەرمان نەدەیتێ ئازادت ناکەین." ئەم قوربانییە لە ترسا ناچار بووە دوو دەفتەر دۆلاریان بداتێ و دەڵێت: "ئەمانە باندێکن و بەم شێوازە خەڵک ڕووت دەکەنەوە."
لێدوانی فەرمی: کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە دەکەن و دەبێت ئەو کەسە دەستگیر بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






