
لۆگۆی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، تائێستا زیاتر لە 600 کاندید بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی شیاویەتی لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخراونەتەوە، پێشبینیی دوورخستنەوەی کاندیدی زیاتریش لە ڕۆژانی داهاتوو دەکات.
وێنە گەورەکە: مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە حەوت هەزار کاندید کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن، تا ئێستاش کۆمیسیۆن بەهۆکاری جیاواز ژمارەیەک کاندیدی دوورخستووەتەوە و وردبینیش لە ناوی کاندیدەکان بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن قەبەس، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، زیاتر لە حەوت هەزار و 700 کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لای کۆمیسیۆن تۆمارکراون و وردبینیش لە ناوەکانیان بەردەوامە، بۆیەش چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەک کاندیدی دیکەش لە ڕۆژانی داهاتوو دووربخرێنەوە، هەندێک کاندیدیش کە تانە لە بڕیاری دوورخستنەوەیان دەدرێت، ڕەنگە دووبارە بۆ کێبەرکێی هەڵبژاردن بگەڕێنرێنەوە.
خاڵی ئەرێنییەکان: کۆمیسیۆن تا 4ی ئەیلول مۆڵەتی داوە بە لایەنەکان تا شوێنی ئەو کاندیدانە پڕبکەنەوە کە لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوور دەخرێنەوە، ئاشکراشی کردووە کە زۆرینەی کاندیدەکان بەهۆی تۆمەتی بەعسی بوون، کێشە یان ساختەکردنی بڕوانامە و هاوسەنگی ڕێژەی ژنان لەناو لیستەکاندا، لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوور خراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: 23ی ئاب کۆمیسیۆن لەڕێگەی ئاڤاوە مەرجەکانی شایستەیی کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و هەر کاندیدێک یەکێک لەم حەوت مەرجەی تێدانەبێت، دوور دەخرێتەوە:
٠ تەمەنی لە 30 ساڵ کەمتر بێت.
٠ لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت، یان بەگوێرەی ڕێژەی دیاری کراو بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت.
٠ هاوسەنگی ڕێژەی ژنان لەناو لیستی کاندیدەکان دەبێت ڕەچاوبکرێت.
٠ یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەریی نەیگرێتەوە.
٠ بە گەندەڵی دارایی و کارگێڕی یان تاوانی پەیوەست بە شەرەف سزا نەدرابێت.
٠ خاوەن ڕابردوو و ڕەوشتێکی باش و سەنگین بێت.
٠ ئەندامانی ئێستای هێزە ئەمنییەکان، دادوەرەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ناتوانن خۆیان کاندید بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






