
کەمپی هۆل؛ کە تایبەتە خێزانی چەکدارانی داعش
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە 232 خێزانی دیکەی عێراقی کە پێکهاتبوون لە 850 کەس، کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای کوردستانیان جێهێشت، بەرپرسانی کەمپەکەش دەڵێن، ئێستا شەش هەزار عێراقی لە کەمپەکە ماون.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی نوێترین ئاماری ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئێستا زیاتر لە 34 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل زیندانیکراون، بەهۆی بەردەوام سەرهەڵدانی چەکداریش نوێشەوە، کەمپەکە بە یەکێک لە مەترسیدارترین کەمپەکانی جیهان دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: جیهان حەنان، هاوسەرۆکی بەڕێوەبردنی کەمپی هۆل بە ئاژانسی نۆرس پرێسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 850 عێراقی کەمپی هۆلیان بەرەو عێراق جێهێشت، تائێستاش 20 هەزار عێراقی کەمپەکەیان جێهێشتووە و دەوروبەری شەش هەزار هاوڵاتی ئەو وڵاتەش لە کەمپی هۆلدا ماون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ خشتەیەکی دیاریکراو نییە بۆ چۆڵکردنی تەواوەتی کەمپەکە، بەڵام کار دەکەن بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی ڕاگیراوەکان بۆ کەمترین ئاست، گریمانەی ئەوەش دەکەن هەندێک ڕاگیراو حەز نەکەن بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێننەوە، ئیدارەی کەمپەکەش هیچ کەسێک بەزۆر ناچار ناکات بچێتەدەرەوە و سەرجەم گەڕانەوەکان بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






