
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەرچاوە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر داوای دوو ئەندامی پێکهاتەی عەرەبی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا، سەرۆکی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت، ئەوانەی بایکۆتی کۆبوونەوەکان دەکەن ڕێکاری یاساییان لەدژ دەگرنەبەر.
وێنە گەورەکە: نۆ ئەندام لە کۆی 16 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو بە زۆرینەی دەنگ حکومەتی کەرکووکیان پێکهێنا، لەو کاتەشەوە تائێستا ئەگەر یەک ئەندام لەو نۆ ئەندامە نەخۆش بێت، مۆڵەت بکات یان لە شتێک ناڕازی بێت، کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنەکە پەکی دەکەوێت، چونکە حەوت ئەندامەکەی دیکە دەوام دەکەن، بەڵام بەشداری کۆبوونەوەکان ناکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حاف، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەن لەسەر داواکاری دوو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ سێشەممەی داهاتوو دواخرا کە بڕیاربوو تیایدا گفتوگۆ لەسەر نەخشە و ماستەرپلانی کەرکووک بکرێت و دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی دامەزراندنی حەوت هەزار پلەی وەزیفی لە پارێزگاکە تاوتوێ بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکرێت، دوای ئەو کۆبوونەوەیەش ڕێکاری دادوەریی و یاسایی بەرامبەر ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەن دەگرنەبەر کە بایکۆتی دانیشتنەکانیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






