
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە هەڵەبجەی خۆشەویست وەکو یەکەم پارێزگا بە تەواوی کارەباکەی بووەتە 24 کاتژمێری.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستان، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی و ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای بەردەوامە بۆ سەرتاسەری کوردستان و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی ئەم پڕۆژەیە بگاتە قۆناغی کۆتایی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکییەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە هەڵەبجەی خۆشەویست یەکەم پارێزگایە بەتەواوی کارەباکەی بووەتە 24 کاتژمێری.
زانیاریی زیاتر: نزیکەی چوار ملیۆن هاووڵاتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و 115 هەزار شوێنی بازرگانی ئێستا کارەبای 24 کاتژمێریی پڕۆژەی ڕووناکییان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگای هەڵەبجە لەسەر ئاستی هەموو کوردستان و عێراق بووە یەکەم پارێزگا کە ببێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری.
ئێستا 139 هەزار هاونیشتمانی لە پارێزگای هەڵەبجە کارەبای بەردەوامیان هەیە، ئەو ژمارەیە دەکاتە 38 هەزار هاوبەش لەو پارێزگایە.
بەهۆی دابینکردنی کارەبای بەردەم لەو پارێزگایە ئێستا 65 مۆلیدەی ئەهلی کوژێنراونەتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی 15 هەزار تۆن دوانۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات