
یادی مەولوود لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان، لەبارەی مەولوودنامە و یادكردنەوەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لێ بێت) ڕایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە دەقەكانی قورئان و سوننەت، مەولودنامە عورفێكی شەرعی جوانە و بەهیچ جۆرێك پێچەوانەی ڕێنماییەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نییە.
وێنە گەورەكە: دوای ئەو مشتومڕەی لە ساڵانی ڕابردوو لەبارەی ئاهەنگی مەولودنامە دروست دەبوو، ئهنجوومهنی باڵای فهتوا لە هەرێمی كوردستان، لە دانیشتنی خۆیدا، بە كۆی دەنگ فەتوای ڕەوایەتیی ئەو بۆنەیەی دا و پیرۆزباییش لە موسوڵمانانی جیهان بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەت دەكات بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد (دروودی خوای لێ بێت).
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، كە بەم بۆنەیەوە لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان پشووی فەرمی ڕادەگەیێنرێت و هاووڵاتیان یادی ئەو ڕۆژە بەرز و پیرۆز ڕادەگرن.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بەكۆی دەنگ فەتوای دا بەوەی:
یهكهم: مەولودنامە عورفێكی شەرعی جوانە و بایەخدان پێی، كارێكی باشە؛ بەو پێیەی یادی ژیانی پێغەمبەری ئیسلام دەكرێتەوە و بیر و باوەڕی ئایینی بەهێز دەكات.
دووەم: دەربڕینی دڵخۆشی بۆ لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، خۆی لەخۆیدا جێبەجێكردنی فەرمانی خوایە كە هاتنی ئەو پێغەمبەرە مایەی رەحمەتە بۆ خەڵكی جیهان، هەر شتێكیش رەحمەت بێت، بە بەڵگەی قورئان باوەڕداران پابەندن كە دڵیان پێ خۆشبێت.
سێیەم: خوێندنەوەی مەولود هۆكارێكە بۆ زیاتر ئاشنابوون بە ناسینی كەسایەتیی محەممەد و ژیاننامەكەی.
چوارەم: ڕۆژی لەدایكبوونی نێردراوانی خودا، گرنگترین و گەورەترین ڕووداوی ڕۆژگاری خۆیانن، یادكردنەوەی ئەو ڕۆژە پیرۆزانە بە بەڵگەی قورئان فەرزە.
لە فەرموودەی سەحیحی پێغەمبەردا هاتووە، ڕۆژی لەدایكبوونی، هەمان ڕۆژی بوونی بە پێغەمبەر و هەمان ڕۆژی ناردنی قورئانە بۆی، بۆیە بە هەموو پێوەرەكان، 12ـی ڕەبیعی یەكەمی ساڵی كۆچی، ڕۆژێكی پیرۆز و ڕێزلێگیراوە.
پێنجەم: هیچ شتێك و بابەتێكی ناشەرعی لە مەولودنامەدا ناخوێندرێتەوە؛ پێچەوانەی ئەوانەی كە دەڵێن بابەتی بیدعە و نادروست لەخۆدەگرێت.
شەشەم: بە درێژایی مێژووی ئیسلام چەندین سەركردە و زانای ناوداری ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ئەو یادەیان بەرز ڕاگرتووە، خەڵكی باوەڕداری كوردستانیش لەسەر هەمان ڕێچكە و ڕێبازی پیرۆز بەردەوام دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




