
ئاڤا دیجیتاڵ
چین ڕایگەیاند ئامادەیە لەنێوان ئێران و پاکستاندا نێوەندگیریی بکات، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پاکستان لە وەڵامی هێرشەکانی ئێراندا، هێرشی کردە سەر وڵاتەکە، چین پێشتریش داوای دانبەخۆداگرتنی لە هەردوولا کردبوو.
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر پاکستان و وەڵامدانەوەکانی پاکستان، پەیوەندیی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرژیی تێکەوتووە، چین دەیەوێت ئەم گرژییانە کەم بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەو پێیەی پەیوەندیی باشیان لەگەڵ هەریەکە لە تاران و ئیسلامئاباد هەیە، ئامادەیە نێوەندگیریی لەنێوانیاندا بکات و وڵاتەکەی ئامادەیە لە هێورکردنەوەی دۆخەکەدا ڕۆڵێکی بوونیادنەر بگێڕێت، ئەگەر هەردوولا پێویستیان بەو نێوەندگیرییە هەبێت. ئەو گوتی چین هیوادارە کە هەردوولا ئارام و دانبەخۆداگربن تاوەکو ڕێگە لە زیاتربوونی گرژییەکان بگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چین پەیوەندییەکی سیاسی و ئابووری باشی لەگەڵ هەریەکە لە ئێران و پاکستان هەیە. هەردوو وڵاتەکە بەشێکن لە پرۆژەی یەک پشتێنە – یەک ڕێگە، کە بە ڕێگەی ئاوریشمی نوێ ناسراوە. چین گرژیی نێوان ئێران و پاکستان بە زیان بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییەکانی دەزانێت.
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران بە پاساوی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی ڕێکخراوی جەیشولعەدل، هێرشی مووشەکی و درۆنی کردە سەر خاکی پاکستان. پاکستان هێرشەکەی بێ وەڵام نەهێشتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە، هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لەناو خاکی ئێران.
ئەمەش بزانە: ڕۆژێک بەر لە هێرشەکانی بۆ سەر پاکستان، ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر هەولێر، بە پێچەوانەی پاکستانەوە، کاردانەوەکانی عێراق سەربازی نەبوون، بەڵکو دیپلۆماسی بوون و لە هەوڵیشدایە لەڕووی یاساییەوە و بە تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایش وەڵامی هێرشەکانی ئێران بداتەوە.
زانیاریی زیاتر: پاکستان وڵاتێکی موسڵمانی زۆرینە سوننییە. ژمارەی دانیشتووانەکەی 243 ملیۆن کەسە و خاوەن 170 کڵاوەی ئەتۆمیی هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




