
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەڕع، سەرۆککۆماری سووریا ئاشکرای کرد، لەگەڵ ئەوەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دژی ئیرادەی خەڵکی سووریا ڕووبەڕووی شۆڕشەکەیان ببوونەوە، بەڵام وڵاتەکەی هیچ هەڵوێستێکی نەرێنی بەرامبەریان وەرنەگرتووە
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی سووریا، لەگەڵ شاندێکی ڕاگەیاندنی عەرەبی کۆبووەوە و چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا گرتە ڤیدیۆییەکانی بەشێک لە قسەکانی لەبارەی عێراقەوە بڵاو کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: لەدیدارەکەدا، ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند، لە کاتی ڕاپەڕینی گەلی سووریا دژی ڕژێمی پێشوو، زۆرێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دژی ئیرادەی خەڵکی سووریا وەستانەوە و کاتێک بۆ عێراق کشانەوە، دەستیان بە هێرشی ڕاگەیاندن لە دژمان کرد.
- ئێمە داوای لێبووردن یان تۆڵەسەندنەوەمان نەکردووە، وەک ئەوەی دوای جەنگەکان ڕوودەدات، بەڵکو دەرگای سووریامان بۆ هەمووان کردەوە و وەک دەوڵەتێکی دراوسێ مامەڵەمان لەگەڵ عێراقدا کرد، چونکە بەرژەوەندیی هاوبەشی کۆمەڵایەتی، ئابووری و ئەمنیی پێکەوە دەمانبەستێتەوە."
- ئێستا عێراق لەبەردەم ئاستەنگدایە و لەسەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەماندایە و ڕوون نییە چۆن بەڕێوەدەچێت گوشارێکی زۆریش لەسەر سوودانی هەیە و ئاماژەی نەرێنیش لە هەندێک لایەنەوە بەرامبەر سووریا هەیە.
- زۆر لایەن هەوڵیان دەدا سوود لە دۆخی سووریا وەربگرن و بابەتی تائیفی لە عێراقدا بقۆزنەوە، بەڵام من ڕەتم کردەوە و مامەڵەی ڕاستەخۆم لەگەڵ حکومەتی عێراق پێ باشتر بوو و تا ئێستا پابەندین پێوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە





