پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە

شەیری بکە لە:
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا  پارتی و یەکێتی کۆببنەوە

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، گرنگە لە زووترین کاتدا یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆببنەوە.

وێنە گەورەکە: ساڵێک زیاتر بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیووە، پارتی و یەکێتی وەکو براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکە، چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

لێدوانی فەرمی: پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤای وت: زۆر گرنگە لە زووترین کاتدا یەکێتی و پارتی کۆببنەوە و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت  دەستپێبکەن، دەبینین ئێستا عێراق و ناوچەکە لەبەردەم چ گۆڕانکارییەکدان، پێویستە کوردیش خۆی ڕێکبخات و خۆی کۆبکاتەوە.

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە وادەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند: نەمزانیوە وادەیەک بۆ کۆبوونەوە دانرابێت، بەڵام لە کاتی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی و هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانی بینیوە، بێگومان قسە کراوە، ئیدی کاتی ئەوەیە پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە و هەردوو لا نەرمی بنوێنن.

لەلایەکی دیکەوە: پۆڵا سیروان تاڵەبانی دەڵێت: با چاوەڕوان بین بزانین دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی چ ڕاگەیێنراوێكی دەبێت و چی دەڵیت سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ