نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامن، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆببێتەوە، تاوتوێی پلانی ئاشتی بکەن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆشکی سپی پشتڕاستی کردەوە، کۆبوونەوەکەى ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، لەگەڵ ڕوستەم ئومارۆڤ، سەرۆکی دانوستانکاری شاندی ئۆکرانیا دەبێت و کۆبوونەوەکەش لە فلۆریدا دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پێشهاتەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیاوە دەڵێت، گفتوگۆکان تاڕادەیەک باشن، دەشڵێت، ڕووسیا دەیەوێت کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە: ئەندری سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دەبێت ڕووسیا کۆتایی بە خوێنڕشتن بهێنێت، پووتینیشی تۆمەتبارکرد بەوەی کاتی جیهانی بەفیڕۆداوە.

ئەمەش بزانە: ئەم کۆبوونەوەی ستیڤ لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا دوای ئەوە دێت، کە لەم هەفتەیەدا سەردانی مۆسکۆی کرد و نزیکەی پێنج کاتژمێری لەگەڵ پووتین بەسەربرد، بەڵام دواتر کرێملین وتی، هیچ سازشێکیان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ نەکردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ