شاندی ئەنجوومەنی ئاسایش دەگاتە سووریا و چاودێری وێرانکارییەکان دەکات
- هەواڵ
- 4 کانوونی یەکەم

دیمەنی شاندەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش. وێنە؛ ئاژانسی سانا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی "ئازادکردنی سووریا"، نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتنە دیمەشق، ئەمە یەکەم سەردانی لەم جۆرەیە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی سووری و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لیژنەی دەرخستنی ڕاستییەکان لە ڕووداوەکانی سوەیدا ئەنجام بدەن، هەروەها لەگەڵ نەجات ڕوشدی، جێگری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا کۆدەبنەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: دوای گەیشتنیان، شاندەکە چاودێری قەبارەی وێرانکارییەکانی گەڕەکی جوبەریان کرد کە بەهۆی بۆردوومانی ڕژێمی پێشوو وێران بووە. هەروەها، بە یاوەری ئیبراهیم عەلەبی، نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی ژمارەیەک شوێنەواری کۆنی دیمەشقیان کرد، لەوانە هۆتێل بەیتی والی و بازاڕی میدحەت پاشا و مزگەوتی ئەمەوی. دواتر شاندەکە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ئەندامانی حکومەتی سووریا، لە کۆشکی گەل لە دیمەشق پێشوازیان لێکراو کۆبوونەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، سەردانی شاندی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ دووپاتکردنەوەی پشتگیریکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ سووریای نوێ و هاوکارییەکانیان لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوەدا. ئەنجوومەنی ئاسایش 15 ئەندامی هەیە، کە پێنجیان هەمیشەیین و 10ـیان نا هەمیشەیین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






