مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی بەشی کۆتایی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دا
- کوردستان
- 4 کانوونی یەکەم

دیمەنی کارکردن لە جووتسایدی هەولێر - کۆیە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی دا بە جێبەجێکردنی بەشی کۆتایی پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر – کۆیە، ئەم بەشەی جووتسایدەکە لە هەشت کیلۆمەتر پێکهاتووە و بە گوژمەی 117ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە ژێرخانی ڕێگاوبان داوە، بە گوژمەی چوار تریلیۆن و 300 ملیار دینار، 119 پرۆژەی لە بواری ڕێگاوبان و پردی دەرەوەی شارەکان جێبەجێ کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار، ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای گوت: سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی دا لەسەر جێبەجێکردنی هەشت کیلۆمەتری بەشی کۆتایی پرۆژەی جووتسایدی ڕێگای سەرەکی هەولێر - کۆیە، ئەم بەشە بە گوژمەی 117 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم بەشەی ڕێگاکە بە هەمان ئەندازەی بەشەکەی دیکە دروست دەکرێت، هەر سایدێکی لە سێ لاین پێکدێت و چەند بەرزە پردێک و بڕگەی دیکە لەخۆدەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە جێبەجێکردنی ئەم بەشەی جووتسایدی هەولێر - کۆیە، لەگەڵ ئەو بەشەی ئێستا کاری تێدا دەکرێت، کۆی جووتسایدەکە دەبێتە 45 کیلۆمەتر دەگاتە سەر ڕێگای تەقتەق لە بازگەی تۆپزاوە، لە داهاتووش شەقامی 60 مەتری کۆیە دروست دەکرێت، ڕێگاکەی هەولێر - کۆیە بەناو سەنتەری شاری کۆیە دەبەستێتەوە.
شێوازی جێبەجێ کردن: بەشی کۆتایی پرۆژەکە بە گرێبەستێکی جیا لەلایەن هەمان ئەو کۆمپانیایە جێبەجێ دەکرێت کە پرۆژەی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دروست دەکات.
باکگراوند: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانى، پرۆژەی جووتسایدی هەولێر - کۆیە کەوتووەتە باری جێبەجێکردن، ڕۆژانە نزیکەی 850 ئامێر و هەزار کرێکار کار لە پرۆژەکە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





