
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاڤا میدیا کەیسی مردنی گەنجێکی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاو کردەوە، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت، لە زانستی پزیشکی هیچ پێناسەیەک نییە بۆ 'ناوک هێنانەوە'.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک بوو گەنجێک بەناوی (ڕێبین سەرباز ئەحمەد) تەمەن 25 ساڵ خواردنی بۆ نەدەخورا، کاتێ دەچێتە لای مامۆستایەکی ئایینیی ناوچەکە بۆ ناوک هێنانەوە، بەڵام دواتر دۆخی خراپتر دەبێ، دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە دەردەکەوێ زەبر بەر سکی کەوتووە و دووچاری خوێنبەربوون هاتووە. بەو هۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
زانیاریی پەیامنێر: هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا لە سۆران بەدواداچوونی کردووە، سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی سۆران بە ئاڤای وت، دوای پشکنین دەرکەوتووە ئەو گەنجە بەهۆی خوێنبەربوون گیانی لەدەست داوە. سەرچاوەیەکی پۆلیسیش دەڵێت: پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، نە لە هیچ سەرچاوەیەکی پزیشکی و تەندروستی، نە لە دونیا شتێک نییە بەناوی ناوک کەوتن. مرۆڤ کاتێک هەست بە نەخۆشی یان هەر نیشانەیەکی ناسرووشتی بکات پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






