
دیمەنی ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی پێنجوێن
ئاڤا نیوز
سێ ڕۆژە ئاگرێكی فراوان سنووری چەند گوندێكی قەزای پێنجوێنی گرتووەتەوە و بوونی ژمارەیەكی زۆر لە مین و تەقەمەنی لە ناوچەكە ڕێگرە لە زوو كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی پێنجشەممە 28-8-2025، ئاگرێك لە دەورووبەری هەردوو گوندی هەڵاڵە و مەسۆ لە سنووری قەزای پێنجوێن كەوتەوە، بەو هۆیەوە ڕووبەڕێكی گەورەی پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتان و دوای چەند كاتژمێرێك كۆنتڕۆڵ كرا و دامركایەوە، بەڵام دوێنێ هەینی جارێكی دیكە سەری هەڵدایەوە و بەو هۆیەوە تاوەكوو ئێستا دوو كەس سووتاون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 30-8-2025، وێڕای ئەوەی تیمەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگە و بەرگریی شارستانی، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی دەڤەرەكە خۆبەخشان چوونەتە شوێنی ئاگرەكە و توانراوە بەر لە زیاتر تەشەنەسەندنی زیاتری بگیرێت بەڵام ڕووبەڕێكی زۆر فراوانی پووش و پاوان و دارستان سووتاوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئەوەی ڕێگر بووە لە زوو كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە بوونی ژمارەیەكی زۆر لە مین و تەقەمەنیی سەردەمی جەنگی نێوان عێراق و ئێرانە بەو هۆیەوە تیمەكان ناتوانن بگەنە هەموو شوێنێك بەتایبەت بەرزاییەكان، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ژمارەیەك تەقینەوە بەو هۆیەوە ڕوویانداوە و ئەمەش بڵێسەی ئاگرەكەی زیاتر كردووە، هاوكات 'با'یەكی بەهێز دەڤەرەكەی گرتووەتەوە ئەمەش هاوكارە بۆ فراوانبوونی ڕووبەری ئاگرەكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەكوو ئێستا ئاگرەكە گەیشتووەتە هەریەك لە گوندەكانی كێلو، هەڵاڵاوا، مەسۆ، قەڵای كچێ، قەڵای كوڕێ و سەیرانگەی سێكوان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ پارک لە گەڕەکەکانی سۆران دروست دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ غەززە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی مانگێکدا 23 بەنزینخانە لە هەولێر سزا دراون