وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: بە بەهای پێنج ملیار دینار کارەبای هەموو قوتابخانەکان دەکرێتە وزەی خۆر
- هەواڵ
- 30 ئاب

دانانی سیستمی سۆلار پانێڵ لە یەکێک لە قوتابخانە حکومییەکان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە بە بەهای پێنج ملیار دینار کارەبای هەموو قوتابخانەکان بکرێتە وزەی خۆر، بەڵام چەند ڕێکارێکی ئیداری ماوە بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە.
وێنە گەورەکە: دابینکردنی کارەبا لە ڕێگای وزەی خۆر وەک یەکێک لە پلانە جێگرەوەکانی سەرچاوەی دابینکردنی کارەبا دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک بۆ دابینکردنی کارەبای ماڵ و شوێنی بازرگانی پشت بە سیستمی وزەی خۆر دەبەستێت. ئێستا بەشێک لە فەرمانگەکانی حکومەتیش کارەباکەیان کردووەتە (سۆلار سیستم) یان کارەبای وزەی خۆر.
لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە بە بەهای پێنج ملیار دینار لە داهاتوو کارەبای هەموو قوتابخانەکان بکرێنە سیستمی وزەی خۆر. بەڵام هەندێ ڕێکاری کارگێڕی ماوە بۆ خەرجکردنی پارەکە و قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئەوەش دەڵێت، لەم چەند ڕۆژە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی یونسێف، حەوت قوتابخانەی دیکە وزەی خۆریان بۆ دابینکرا، بەمەش کۆی ئەو قوتابخانانەی پشت بە وزەی خۆر دەبەستن دەبێتە 127 قوتابخانەی حکومی.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان ژمارەی قوتابخانەکان بە نزیکی شەش هەزار و 800 قوتابخانەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






