
بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یۆنان
ئاڤا نیوز
بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناراوەكانی یۆنان ژێرئاودەكەوێت و بەپێی وتەی كۆچبەرە ڕزگاربووەكان، سێ كەس لەو ڕووداوەدا خنكاون كە ژن و منداڵ و پیاوێكن.
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بەلەمێكی كۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە لە توركیاوە بەرەو یۆنان بەڕێكەوتووە، دوای نزیكبوونەوەی لە كەناراوەكانی یۆنان، بەهۆی شەپۆڵی بەهێزی دەریاوە، بەلەمەكە نقوم دەبێت و بەپێی زانیارییەكان سێ كەس خنكاون، ئەوانەشی ڕزگاریان بووە، بەپەلە خۆیان گەیاندووەتە دوورگەیەكی شاخاوی و لە دۆخێكی دژواردان و داوای فریاگوزاریی بەپەلە دەكەن.
لێدوانی فەرمی: ڕەنج پشدەری، چالاكوانی بواری مافی پەنابەران لە ئەوروپا بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەشێك لە كۆچبەرەكان پێیان ڕاگەیاندووم كە دوای ئەوەی لە ڕووداوەكە ڕزگاریان دەبێت، بەپەلە خۆیان گەیاندووەتە دوورگەیەكی شاخاوی و داوای بەدەنگەوەهاتنی بەپەلەیان كردووە و دەڵێن: "جلەكانمان تەڕ بوونە و كەشوهەوای دوورگەكەش زۆر ساردە، چەند كەسێكمان بەهۆی ئاوی سوێرەوە نەخۆش كەوتوون و داوای فریاگوزاریی بەپەلە دەكەن."
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەكان، زۆرینەی كۆچبەرانی نێو بەلەمەكە ئەفغانین و چەند كەسێكیان ئێرانین و كوردیشیان لەگەڵدا بووە، ئەو سێ كەسەی لە ڕووداوی نقوومبوونی بەلەمەكە خنكاون، ناسنامەیان دەركەوتووە كە خەڵكی ئەفغانستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





