
چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس، بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی تورکیا لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، سوپاسی تورکیا دەکات و بڕیارەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دژی ئیسرائیل بەرز دەنرخێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ هەینی، پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ یەکهەڵوێستی لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕێکخست، دواتر یاداشتانەمەیەکییان لە دژی ئیسرائیل و پشتیووانیکردن لە خەڵکی فەڵەستین دەرکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرەڕای هێرشی تووندی بۆ سەر ئیسرائیل، ڕایگەیاند، سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرتووە و ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەکانی ئیسرائیل داخرا، دەروازەکانمان بە ڕووی کەشتییە بازرگانییەکانی ئیسرائیل داخست، ڕێگەش نادەین هیچ کەشتییەکی بازرگانیی تورکیا بۆ ئیسرائیل بچێت. پێویستە هیچ کەشتی و کۆنتەینەرێکی چەکهەڵگری ئیسرائیل بە دەروازەکانمان تێپەڕنەبن و ڕێگە بە فرۆکەکانیش نادەین بە ئاسمانی تورکیادا تێپەڕن.
لە پاڵ ئەوەشدا: هاوکات فیدان داوای لە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی کرد کە سەرجەم پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچرێنن و هیچ وڵاتێک لە شوێنی تورکیا مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل نەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەماس ڕایگەیاند: هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر بە ئسرائیل لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی غەززە، بەرزدەنرخێنین، هەروەها ڕاگەیاندنی پچڕاندنی سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن هاکان فیدانەوە، جێگای سوپاسگوزارییە و بەرزدەینرخێنین.
قووڵتر: هەر لەسەرەتای دەستپێکی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، تورکیا هەڵوێستی لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل وەرگرتووە، بەردەوام پشتیوانی بۆ حەماس و خەڵکی فەڵەستین نیشانداوە، لە هەنگاوی یەکەم دا مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل سنووردار کرد بەوەی هەناردەکردنی زیاتر لە 55 بەرهەمی وەستاند، ئەمجارەش بە تەواوی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






