
دیمەنی ئاگرەکەی پێنجوێن
ئاڤا نیوز
قایمقامی پێنجوێن ئاشكرای دەكات كە كەسێك كە خەڵكی گوندی هەڵاڵاوایە بە تۆمەتی هەڵكردنی ئاگرەكەی سنووری پێنجوێن دەستگیر كراوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی پێنجشەممە 28-8-2025، ئاگرێك لە دەورووبەری هەردوو گوندی هەڵاڵە و مەسۆ لە سنووری قەزای پێنجوێن كەوتەوە، بەو هۆیەوە ڕووبەڕێكی گەورەی پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتان و دوای چەند كاتژمێرێك كۆنتڕۆڵ كرا و دامركایەوە، بەڵام دوێنێ هەینی جارێكی دیكە سەری هەڵدایەوە و بەو هۆیەوە تاوەكوو ئێستا دوو كەس سووتاون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
لێدوانی فەرمی: هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕووبەرێكی كەمی ئاگرەكە ماوە و تیمەكان بەردەوامن لە كاركردن، سەختیی ناوچەكە ڕێگر بووە لە زوو كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە، هاوكات بوونی مین و تەقەمەنیی پاشماوەی جەنگیش هۆكارێكی دیكە بووە، لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا چەندین تەقینەوە بەو هۆیەوە ڕوویانداوە، هەوڵ دەدەین لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئاگرەكە بە تەواوی كۆنتڕۆڵ بكەین.
- بە تۆمەتی هەڵكردنی ئاگرەكە كەسێك دەستگیر كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە، كەسەكە خەڵكی گوندی هەڵاڵاوایە و ئاگرەكەش سەرەتا هەر لەو گوندە سەری هەڵداوە.
- وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندیی پێوە كردووین و لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی تەندروستییش بەهەمان شێوە ئامادەیی خۆیان بۆ هەموو هاوكارییەك دەربڕیوە.
- دوێنێ لە ئەنجامی ئاگرەكە دوو كەس سووتان و بەداخەوە ئێستا دۆخی تەندروستییان جێگیر نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






