
ئەحمەد غالب ڕەهەوی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی حووسییەکان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی حوسییەکان لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل کە پێنجشەممەی ڕابردوو پایتەختی یەمەنی کردە ئامانج، کوژران. ئەمڕۆ حووسییەکان بەفەرمی پشتڕاستی کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێنجشەممەی ڕابردوو 28-8-2025، ئیسرائیل چەند پێگەیەکی گرووپی حووسییەکانی لە یەمەن کردە ئامانج، لە ئەنجامدا ژمارەیەک بەرپرسی باڵا گیانیان لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی یەمەنی سەر بە حووسییەکان ڕایگەیاند، "گیانلەدەستدانی ئەحمەد غالب ڕەهەوی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی گۆڕان و بیناسازی، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرەکانی ڕادەگەیەنین".
بەپێی ڕاگەیێنراوەک، ناوبراو و وەزیرەکان لەکاتی ئامادەبوونی کۆبوونەوەیەکی حکومەتدا بوون بۆ هەڵسەنگاندنی چالاکیی و ئەدای حکومەت لە ماوەی ساڵێکی کارکردنیدا، ئیسرائیل بە ئامانجی گرتوون.
زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک لە وەزیرەکان بەشێوەیەکی سەخت و مامناوەند برینداربوون و ئێستا چاودێری پزیشکی وەردەگرن. هاوکات، حووسییەکان جەختیشیان لەوە کردەوە کە دامودەزگاکانی حکومەت سەرەڕای زیانەکان، بەڵام بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





