مەزڵووم عەبدی: بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەین بەڵام هەوڵی خۆبەدوورگرتن لە شەڕ دەدەین
- هەواڵ
- 30 ئاب

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت: ڕۆژئاوای کوردستان بۆ هەموو ئەگەرێکی ئاشتی و بەرگریکردن ئامادەیە، بەڵام ئێستا هەموو هەوڵێک دەدەن کێشەکان بەڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەن و خۆیان لە بژاردەی شەڕ بەدووردەگرن.
وێنە گەورەکە: گفتوگۆکانی نێوان ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق نزیکەی شەش مانگە بەردەوامە و سەرەڕای نێوەندگیری ئەمریکا و فەڕەنسا، بەڵام تائێستا لەسەر چۆنییەتی تێکەڵبوونەوەی هەسەدە و دامەزراوە مەدەنییەکان لەگەڵ سوپا و دامەزراوەکانی حکومەتی سووریا ناکۆکی لە وردەکارییەکان هەیە، بەهۆی گفتوگۆکان نەگەیشتوونەتە ئەنجام.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەوروپا کرد، ئەوەشی خستەڕوو، "دەبێت هەموومان کە خەبات بۆ دۆزە ڕەواکەمان دەکەین، بۆ هەموو شتێک ئامادە بین بەڵام دەبێت لە هەمان کاتیشدا هەوڵ بدەین بە گفتوگۆ ڕێگریی لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی شەڕ بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد، 14 ساڵ شەڕ بەسە لە سووریا و ئێستا کاتی بونیادنانەوەی سووریایەکی دیموکراسی، لامەرکەزی و هەمەڕەنگە بەجۆرێک تیایدا هەموو پێکهاتەکان پێگەی شایستەی خۆیان هەبێت، ڕێککەوتنی 10ی ئازاریش چوارچێوەیەکی باشە بۆ هەموو گەلان و لەڕێگەیەوە قۆناغ بە قۆناغ هەوڵی چارەسەری سیاسی دەدەن.
مەزڵووم عەبدی وتیشی، هیچ گەنجێکی کورد کە چووەتە ئەوروپا لەبەر چێژی تایبەتی خۆی نەڕۆیشتووە بەڵکو بەهۆی ستەم، چەوسانەوە و شەڕ ناچار بووە وڵاتەکەی جێبهێڵێت، بۆیەش داوا لە گەنجانی کورد دەکەن هەمیشە نیشتیمانییانە مامەڵە بکەن و بەهۆکارە گونجاوەکانی بەردەستیان ئەرکی نیشتیمانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
پۆڵا تاڵەبانی: پێویستە لە زووترین کاتدا پارتی و یەکێتی کۆببنەوە
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە






