
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و کشانەوەی سەربازییەکانیان، واتای پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نییە، جەختیش دەکاتەوە لەوەی هێزە ئەمنییەکان دەتوانن ئاسایش و ئارامی وڵات بپارێزن.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ حکومەتی عێراق، بڕیارە ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە. ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق و 900 سەربازی لە سووریا هەیە، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەی لە ساڵی 2014 بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکهێنرا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا بەشداری لە دیدارێکی عەشیرەتەکان کرد و ئەوەشی خستەڕوو، دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی واتای پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نییە، دۆخی ئێستای عێراقیش جیاوازە لە دۆخی وڵاتەکە لە ساڵی 2014دا، چونکە ئێستا بەغدا باشترین پەیوەندیی لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە، هێزە ئەمنییەکانیش بە ئەوپەڕی هێزەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات وەستاون.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەشەپێدان تەنیا بە پاراستنی ئارامی، سەروەریی یاسا، هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت، پاراستنی بڕیاری نیشتمانیی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەدیدەهێنرێت، ئەرکی حکومەتیش پاراستنی بەرژەوەندیی عێراق و عێراقییەکان و تێوەنەگلانییەتی لە شەڕدا، بنەمای "عێراق لەپێش هەموو شتێک"یش ئەرکێکی شەرعی و نیشتمانییە و پابەندیی دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






