کارمەندێکی پرۆژەی ڕووناکی - فۆتۆ؛ محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئامادەکاری بۆ پڕۆژەی ڕووناکی دەکرێت و ئاڤا میدیا زانیاریی ورد لەبارەی هەنگاوەکانی کارەبای 24 کاتژمێری لە سنوورەکە بڵاو دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە نزیکەی چوار ملیۆن هاونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان، ئەمە دەکاتە زیاتر لە 50%ـی دانیشتووان، بەهۆی پڕۆژەکەشەوە سێ هەزار و 222 مۆلیدەی گازوایل کوژێنراونەتەوە کە کاریگەریی 600 هەزار تۆن لە دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆنی ساڵانەی لەسەر ناوچەکان کەمکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین بە ئاڤای وت: ئامادەکارییەکانمان بۆ گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکی دەستپێکردووە و کارەکانمان بەردەوامن، ئێستا کارسازی لە گۆڕەر (محاویلە)کانی کارەبادا دەکەین و ڕووپێوێکی ئەندازیاری لەبارەی کارەبای سنوورەکە ئامادە دەکەین، تاوەکو بە گەیشتنی تیمەکانی کارەبای 24 کاتژمێری، بەرچاوڕوونی و داتای تەواومان لەبەردەست بێت.
بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین، لە سنوورەکەیان 109 هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە کە زیاتر لە 85 هەزاریان هاوبەشی ماڵانن، ئیدارەی ڕاپەڕین لە دوای سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، زۆرترین هاوبەشی کارەبای هەیە و پلەی چوارەمی گرتووە، پێشبینی دەکرێت مانگی دووی ساڵی داهاتوو کارەبای تەواوی سنووری ڕاپەڕین ببێتە 24 کاتژمێری.
بۆچی گرنگە: بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدە دەکوژێندرێنەوە و هاونیشتمانیان لە کێشەکانی کارەبا ڕزگاریان دەبێت، جگە لەمە کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ئەرێنی لەسەر ژینگەی کوردستان دروست دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






