
ئەشکەوتی شانەدەر لە چیای برادۆست
ئاڤا نیوز
لەماوەی ڕابردوو بە چەند قۆناغێکی جیاواز کنە و پشکنین لە ئەشکەوتی شانەدەر کرا، یەکێک لە قۆناغەکان تیمێکی زانکۆی کامبریجی بەریتانی بوون، ئێستا ئەو تیمە گەڕاونەتەوە کوردستان بۆ قۆناغێکی نوێی کنە و پشکنین. هاوکات تیمەکە لەبارەی پارچە ئێسکەکانی نیادەرتال لە مۆزەخانەی نیشتمانی بەغدا دەڵێن، هەڵە لە دانانی ئێسکەکان کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەشکەوتی شانەدەر دەکەوێتە چیای برادۆست بە دووری 145 کیلۆمەتر لە دووری هەولێر هەڵکەوتووە. ساڵی 1953 تاوهکو ساڵی 1960 تیمێکی ئهمریکی له ژێرچاودێری پسپۆڕی شوێنهوارناس (ڕالف سۆلیکی)، ئهشکهوتی شانهدهریان دهپشکنی، توانیان چهنده ئێسکێکی کۆن بدۆزنهوه، که تهمهنی ئهم ئێسکانه دهگهڕێنهوه 30 هەزار ساڵ بهر له ئەمڕۆ.
لێدوانی فەرمی: کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پڕۆفیسۆر گراهام بارکر، سەرۆکی تیمی زانکۆی کامبریجی بەریتانی گەڕانەوە کوردستان و بڕیارە لەم یەک دوو ڕۆژە کنە و پشکنین لە بەشێکی دیکەی ئەشکەوتەکە دەستپێبکەنەوە و سەردانی گەشتیاران بۆ ئەشکەوتەکە ڕاناگیرێت.
کەیفی مستەفا دەشڵێت: ئەو تیمە ژمارەیان 12 کەس دەبن و لەگەڵ ئەو تیمانەی خۆمان ژمارەیان دەگاتە سەروو 20 کەس. لە ڕابردوو لەلای چەپی ئەشکەوتی شانەدەر کنە و پشکنینان دەکرد، ئەو قۆناغە تایبەت بوو بە گەڕان بەدوای پاشماوەکانی مرۆڤی نیادەرتال، بەڵام ئێستا دەیانەوێت بۆ قۆناغەکانی دوای نیاندرتاڵ لە بەشی ڕاستی ئەشکەوتەکە کنە و پشکنین دەستپێکبەنەوە کە بە قۆناغی مرۆڤی نوێ (هۆمۆسایپێنس) ناسراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری کوردستان، ژمارەیەک پارچە ئێسکی نیاندرتال لە ساڵانی پەنجاوە براونەتە مۆزەخانەی نیشتمانی بەغدا، ئەو تیمە چوونەتە ئەوێ لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو پارچە ئێسکە کردووە. ئەمڕۆ کە هاتن بۆ هەولێر وتویانە ئەم پارچە پەیکەرانە لەوێ لە دۆخێکی باش نین. بۆ نمونە پارچە ئێسکی مل لە فەقەراتی پشتی دانرابوو، بۆیە پێمان چاککردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




