
شی جینپینگ، سەرۆکی چین - نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان
ئاڤا نیوز
تەنها پێنج ڕۆژ دوای سەپاندنی 50%ی باجی گومرگی لەسەر بەرهەمەکانی هیندستان لە لایەن ئەمریکاوە، هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی هیندستان و سەرۆکی چین بە مەبەستی پەرەپێدان بە پەیوەندییە بازرگانییەکان کۆبوونەوە.
وێنە گەورەکە: پەیوەندییەکانی نێوان هیندستان و ئەمریکا گرژی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات وەک ئامرازێک بۆ فشاری سیاسی بەکاردەهێنرێت، سەرەڕای زیادکردنی ڕێژەی کڕینی نەوتی خاوی ڕووسی دوای سزاکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نیودلهی هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ چین دەدات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی بڵاوکراوەی فەرمی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هیندستان، ئەمڕۆ یەکشەممە نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی هیندستان پابەندبوونی وڵاتەکەی بە فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین ڕاگەیاندووە، هەردوولا جەختیان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان کردووەتەوە لە بەرامبەر فشار و سزاکانی ئەمریکا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای حەوت ساڵ، ئەمە یەکەمین سەردانی سەرۆکوەزیرانی هیندستانە بۆ چین، بڕیاروایە بەشداری لووتکەی هاوکاری شەنگەهای بکات کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گەڕەکی ڕانیە بێ خزمەتگوزارین




