
دیمەنێکی قەزای خورماڵ
ئاڤا نیوز
دوای سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ پارێزگای هەڵەبجە و پێشکەشکردنی داواکاری لەلایەن دانیشتووانی قەزای خورماڵ، ئێستا دەستی ئاوەدانی گەیشتووەتە قەزای خورماڵ و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیانی بۆ جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: 22 شوبات 2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و شەش پڕۆژەی گرنگی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پێویست و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ئەو ناوچە ڕاگەیاند، یەكێک لە خاڵەکان پەلەکردن بوو لە بە قەزاکردنی ناحیەی خورماڵ، دواتر لە ڕۆژی 9.5.2024 فەرمانی هەرێمی بۆهێنانە کایەی قەزای خورماڵ واژۆکرا.
زانیاریی زیاتر: داواکاری سەرەکی دانیشتووانی قەزاکە نەبوونی شەقامی قیرتاوکراو بوو، ئێستا دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکان کە دروستکردنی شەقامی سی مەترییە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمەش بزانە: قیرتاوکردنی شەقامەکە بە سێ قۆناغ دەکرێت و ئێستا قۆناغی یەکەمی جێبەجێ دەکرێت، دەرخستەش کراوە بۆ دوو قۆناغەکەی دیکە تاوەکو لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەویش جێبەجێ بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




